Skip to content

Files

52 lines (38 loc) · 1.94 KB

intro.md

File metadata and controls

52 lines (38 loc) · 1.94 KB
title description next_title next_link
دەستپێکردن
ڕاژەخوازێکی HTTPـیە لەسەر بنجینەی Promise بۆ وێبگەڕ و نۆد
نموونەیەکی سادە
/ku/docs/example

ئەکسیۆس چییە؟

ئەکسیۆس ڕاژەخوازێکی HTTPـیە لەسەر Promise بنچینەکراوە بۆ نۆد و وێبگەڕ. هاوچەشنە (واتا دەتوانێ بە هەمان کۆد لەسەر وێبگەڕ و نۆدیش کاربکات). لەسەر ڕاژە moduleـی ڕەسەنی نۆد http بەکاردەهێنێت، لەکاتێکدا لەسەر ڕاژەخواز (وێبگەڕ) XMLHttpRequests بەکاردەهێنێت.

تایبەتمەندییەکان

  • دروستکردنی XMLHttpRequests لەسەر وێبگەڕ
  • دروستکردنی داواکاری http لە نۆد
  • پشتگیری کردنی ناوبەستی Promise
  • ناوەندگیرکردن لە داواکاری و وەڵامەکان
  • گۆڕینی داتای داواکاری و وەڵامەکان
  • هەڵوەشاندنەوەی داواکارییەکان
  • گۆڕینی خۆکارانە بۆ داتای JSON
  • پشتگیری بۆ پاراستن لە دژی XSRF لەسەر ڕاژەخواز

دامەزراندن

بە npm:

$ npm install axios

بە bower:

$ bower install axios

بە yarn:

$ yarn add axios

بە CDNـی jsDelivr:

<script src="https://cdn.jsdelivr.net/npm/axios/dist/axios.min.js"></script>

بە CDNـی unpkg:

<script src="https://unpkg.com/axios/dist/axios.min.js"></script>